خوێندراوەتەوە: (897)
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هاری کەین بکات، سەرچاوەکەش ئاماژەی بەوە کردووە کە کەین لە پێشینەی کارەکانی بارسێلۆنایە، لە پێش ڤیکتۆر ئۆسیمێن و جولیان ئەلڤارێزەوە.
لە هاوینی داهاتوودا کەین لە بایرن میونشن بیەوێت بڕوات و چەند یانەیەکی ئینگلیزی وەک مانچستەر یونایتد و تۆتنهام ئارەزووی بەدەستهێنانی گرێبەستەکەی دەکەن.
گومانی تێدا نییە کە کەین دەستبەجێ هێرشەکانی بەرشەلۆنە بەهێزتر دەکات ئەگەر پێش دەستپێکردنی وەرزی داهاتوو جێگەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بگرێتەوە.
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا تەنها لە 17 یاریدا 23 گۆڵی لەگەڵ بایرن تۆمارکردووە.
