خوێندراوەتەوە: (862)
بە هۆی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم چوارشەممە و پێنج شەممە کرایە پشووی فەرمی.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ” ئاماژە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چوارشەممە ١٢ ی ١١ی ٢٠٢٥، پێنج شەممە ١٣ی ١١ی ٢٠٢٥ ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و گشت دامەزراوە پەروەردەییەکان پشووی فەرمیە”.
ئەمڕۆ ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەس لە عێراقدا مافی دەنگدانیان هەبوو، و بڕیارە سبەی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت.
پشوو
هەرێمی کوردستان
