کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی لە دەنگداندا تا کاتژمێر ١٢:٠٠ بڵاوکردەوە کە بەگشتی لە عێراقدا ڕێژەکە لە ٢٣٪.
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی بۆ ١٢:٠٠ نیوەڕۆ بڵاوکردەوە، ڕێژەکە بە، شێوەیەیە:
هەولێر: ٢٨.٩٣٪
سلێمانی: ٢٤.٨٨٪
دهۆک: ٢٧.٣٦٪
کەرکوک: ٢٨.٨٥٪
بەغداد/ کەرخ: ٢٣.٠٤٪
بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای سەڵاحەدینە: ٣١.٥٧٪
کەمترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای میسانە: ١٦.٦٣٪
لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی ئەمڕۆوە بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا کراونەتەوە و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند” دە هەزار کارتی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە” و تا ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆمسۆنی هەڵبژاردن
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدان
