خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لێدوانەکانی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت” پڕۆسەی هەڵبژاردن پرسێکی تەواو نیشتیمانییە.”

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە” لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەستوەردانێکی روون و رەتكراوەیە و هەڵبژاردن تەنها پەیوەستە بە ئیرادەی خەڵکی عێراق و دامودەزگا دەستورییەکانی.”

وەزارەتەکەش دەڵێت” پاراستنی پەیوەندییەکی باشی دراوسێتی پێویستی بە پابەندبونی توندە بەو پرنسیپانە و دوورکەوتنەوە لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە پێشێلی سەروەریی عێراق بکات یان دەسێوەردان لە کاروباری ناوخۆی بکات و عێراق پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ دراوسێکانی دەپارێزێت.”

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە کاتێکدایە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوایكرد ئەمریكا دەستوەردان نەكات لە هەڵبژاردنەكانی عێراق.

ئێران سەبارەت بە سەبارەت بە لێدوانەکانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش كە رایگەیاندبوو” بەغداد دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن و تاران بپارێزێت، ئێرانیشی بە دراوسێیەکی گەورە ناوبرد.” بەقایی لەوەڵامدا وتی” دراوسێی گەورە دەزانێت چۆن کێشەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بەڕێوەببات.”

ئەمە لە کاتێدایە بڕیارە سبەی ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ هەڵباژردنەکانی پەرلەمانی عێراق بڕێوەبچێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 1,940 📊 Click Here