سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغی داهاتووی پرۆسه و ژیانی سیاسی له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌دیهێنانی زیاتری سه‌قامگیریی سیاسی، خزمەتگوزاریی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان”.
دوو شەممە، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە سبەینێدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و پیشه‌یییانه، به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانێكی بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكی و ئارامی مسۆگه‌ر بكه‌ن”.
“لایه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێی یاساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردندا هاریكار بن. ئه‌ركی هه‌موومانه ڕوویه‌كی جوانی دیموكراسی و شارستانیی هه‌رێمی كوردستان نیشان بده‌ین”، سەرۆکی هەرێم وادەڵێت.
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی
