خوێندراوەتەوە: (1.4K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆتایهاتنی دەنگدانی تایبەت.

یەک شەممە، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ” برایان و خوشکانی هێزە چەکدارەکان، پیرۆزبایتان لێ دەکەم کە بە شێوەیەکی ئازادانە مافی دەستوری خۆتان پیادەکرد، دووپاتی دەکەینەوە ئەرکی نیشتمانیمانە کەشێکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ هەڵبژاردن فەراهەم بکەین و پاراستنی پرۆسەی دەنگدان لە هەر پێشێلکارییەک یان کارتێکردنێک”.

هەروەها دەڵێت” با له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و متمانه‌یه بین كه گه‌له‌كه‌مان پێی به‌خشیوین و رۆژی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه رۆژێك ره‌نگدانه‌وه‌ی هۆشیاری و دڵسۆزی كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانمان بێت بۆ نیشتیمانی خۆیان، با ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ینه نمونه‌یه‌كی باش له پابه‌ندبوون و هۆشیاری و به‌رگریكردن له مافی هاوڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی شایسته دهستورییهكهیان”.

٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، و ڕۆژی سێ شەممە،١١ تشرینی دووەم، دەنگدانی گشتی بەڕێوە دەچێت و ئەنجامە بەراییەکان دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەنگدانی گشتی ڕادەگەیندرێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 2,045 📊 Click Here