موفتەدا سەدر بۆ هەڵبژاردنی تایبەت پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت ” لادانی گەندەڵترین بە گەندەڵ، ئەم بانگەوازی گەندەڵییە فەرمانی تاقیکراوەکان، تاقیناکرێنەوە، هەڵدەوەشێنێتەوە”.
یەک شەممە، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، موفتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، لە تۆڕی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندوە” هەمووتان بەرپرسیارن، تەنانەت هێزە ئەمنییەکانیش، فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێبێت) بایکۆتی گەندەڵیی کرد، ئەو یەکەمین بایکۆتکار بوو، ئەمیری باوەڕدارانیش بایکۆتی ستەم و گەندەڵیی کرد و گەورەی چاکسازیخوازان بوو، ئەوانیش بۆ ئێمە پێشەنگێکی چاکن”.
لە ٤ تەموزی ٢٠٢٥، موفتەدا سەدر، بە دروشمی “بایکۆتکارین”، بایکۆتی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، ئەمرۆ ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانیەوە دەنگدانی تایبەت دەستی پێکردوە و تا کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە بەردەوام دەبێت، وبڕیارە ١١ مانگیش هەڵبژاردنی گشتی بەڕیوە بچێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
موفتەدا سەدر
