خوێندراوەتەوە: (863)

ئەمڕۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس مافی بەشداری کردنیان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.

ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر ٧ی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و یەک ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، حەوت دەزگای ئەمنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت دەکەن، هەروەها، قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژی دەنگدان نییە و ڕێگاکان داناخرێن.

لەلای خۆشیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند” ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان کە لەسەر ئەرکەکانیانن چارەکێکیان دەڕۆن دەنگدەدەن لە کاتێکدا دوو لەسەر سێیان لەسەر ئەرکەکانیان دەبن و بەمشێوەیە بەشێوازی خولی دەڕۆن دەنگ دەدەن لەو شوێنانەی دیاریکراون.”

ئاماژەبەوەشكراوە، ئەوانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە لە دەنگدانی تایبەتدا لە ناوەندەکانی دیاریکراو بۆیان لە پارێزگاکانی خۆیان دەنگ دەدەن.

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە.

ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەم شێوەیە دابەشکراوە:

عێراق و هەرێمی کوردستان: ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەس

دەستەی دەروازە سنورییەکان: ١ هەزار و ٥٩٦ کەس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٥٩٧ هەزار و ٤٥٣ کەس

دەستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: ١٨ هەزار و ٤١٠ هەزار

وەزارەتی بەرگری: ٢٩٨ هەزار و ٥٤ کەس

حەشدی شەعبی: ١٢٨ هەزار و ١٢٧ کەس

هەرێمی کوردستان: ٢٧١ هەزار و ٢١٩ کەس

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: ١٢٤ هەزار و ٣١٢ کەس

وەزارەتی پێشمەرگە: ١٤٥ هەزار و ٩٠٧ کەس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 2,045 📊 Click Here