خوێندراوەتەوە: (1.6K)

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ” توانای هێزە چەکدارەکانی ئێران، لەوانەش هێزی مووشەکی و بەرگری، ئەمڕۆ لەوە بەهێزترن کە پێش جەنگ هەیبوون”.

عێراقچی ڕایگەیاند” دوژمن لە هەموو ئامانجەکانی شکستی هێنا لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا، ئاماژەی بەوەشدا کە “لە یەکەم ڕۆژی جەنگدا باسی خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجیان دەکرد، و لە کۆتا ڕۆژیشدا باسی ئاگربەستی بێ مەرجیان دەکرد”.

دەشڵێت” دەیانگوت: وەرن بۆ دانوستان بۆ خۆبەدەستەوەدان، لەو کاتەدا، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان تویتێکی بە سێ وشە نووسیبوو: خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج”، عێراقچی درێژەی پێدا: وایانزانی لە ڕێگەی لەناکاو و ئەو گورزانەی ئاراستەیان کردبوون، ئێران دوو یان سێ ڕۆژ خۆی بەدەستەوە دەدات، بەڵام ئەوە ڕووینەدا”.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ” لەو جەنگەدا، ئاسمانی ئیسرائیل، بە هەموو بەرگرییە چەند چینەییەکانی و بە یارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەبەردەستی مووشەکەکانی ئێراندا بوو”، ئاماژەی بەوەشدا مووشەکەکان، کە بۆ یەکەمجار لە جەنگێکی ڕاستەقینەدا بەکارهاتن، ڕۆژ دوای ڕۆژ بە وردی و جێگیری زیاترەوە ئامانجەکانیان دەپێکن، دوای ئەوەی هەموو خاڵە لاوازەکانیان چاککرانەوە.

لە ١٣ی حوزەیرانی ڕابردوودا، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا، و چەندین بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران کردە ئامانج، گرنگترینیان دامەزراوەی سەرەکی ” نەتەنز” بوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

هێرشەکانی ئیسرائیل بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە زانایانی ئەتۆمی و سەرکردە سەربازییە دیارەکان و بەرپرسانی ئێران، دیارترینیان فەرماندەی سوپای پاسداران حوسێن سەلامی، و سەرۆکی ئەرکانی سوپا محەمەد باقری، و فەرماندەی هێزی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی سوپای پاسداران ئەمیر عەلی حاجی زادە.

ئێرانیش بە هێرشی مووشەکی وەڵامی دایەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە ناوی لێنابوو ” بەڵێنی ڕاستگۆ ٣”، و تێیدا دەیان بنکەی سەربازی و بنکەی ئاسمانی لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

عێراقچی

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 45 📊 Click Here