کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاریداوە غالیب محەمەد عەلی، بەربژێری لیستی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە بازنەی سلێمانی بە پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزا بدرێت.
پێنج شەممە، ٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە، بە مادەی ٣٢ لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و مادەی ١٣ی رێکارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، بڕیاردراوە، غالیب محەمەد عەلی، بەربژێری لیستی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە بازنەی سلێمانی بە پێنج ملیۆن دینار پێبژاردن سزا بدرێت، سزاکە بەهۆی پێشێلکراریەوەیە.
مادەی ٣٢ یاسای هەڵبژاردن، تایبەتە بە چەواشەکردنی دەنگدەر و بەکارهێنانی شێوازی بریندارکەر و ناوزڕاندن لە دژی ڕکابەرەکان، هەروەها مادەی ١٣ رێکارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیش تایبەتە بە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و بەکارهێنانی شێوازی ناوزڕاندن.
هەڵبأاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بانگەشەی هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق
ڕەوتی هەڵوێست
