خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن، ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە.

عیماد جەمیل چوارشەممە ٥ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند” بەگوێرەی یاسای بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، هەمو لایەنێک و هاوپەیمانییەک یان تاک کاندیدێک دەبێت ڕاپۆرتێکی ورد پێشکەش بە کۆمسیۆن بکات، كە چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرچاوەکانی و چۆنیەتی خەرجکردنی لەخۆبگرێت.”

وتیشی” ، ئەم ڕاپۆرتە دەبێت چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرچاوەکانی و چۆنیەتی خەرجکردنی لەخۆبگرێت، دواتر پێویستە دوای ٣٠ ڕۆژ ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بکات.”

سەبارەت بە کارەکانی کۆمسیۆن جەختی کردەوە لەوەی، بەشی حزبەکان لە کۆمسیۆن بەشێکی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ چاودێریکردنی پارە و جوڵەی دارایی حزبەکان، لەوانەش داهات و خەرجییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەکارهێنانی وێنە و پۆستەر دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەماوەری هەندێک کاندید لەنێو هاوڵاتیاندا هەبێت، تا ئێستا ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە.

بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە.

کۆمسیۆن

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 430 📊 Click Here