خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ڕادیۆی نیشتمانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران میلیشیا شیعەکان لە عێراق پڕچەک دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئیسرائیل.

ڕادیۆی نیشتمانی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق بڵاویکردەوە” دوابەدوای ئەو گورزانەی کە میحوەری بەناو “بەرخۆدان” کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پاڵپشتی دەکرێت لە لوبنان، سوریا و غەززە بەریکەوتووە، تاران هەوڵدەدات ناوەندی کێشکردنی نفوزی سەربازی خۆی بەرەو میلیشیاکانی عێراق بگۆڕێت”.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پشتیوانی کۆماری ئیسلامی لەم میلیشیایانە لەم دواییانەدا زیادی کردووە و سەرنجی لەسەر ناردنی چەکی پێشکەوتووترە بۆیان.

بە پێی ئەو سەرچاوانە وادەردەکەوێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران بریکارەکانی خۆی لە عێراق رابهێنێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری شەڕی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل، بەکاریان بێنێت.

پێشتریش ماڵپەڕی ڤالا ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل و مۆساد خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی پەرەسەندنی گرژی لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە عێراق ئامادە دەکەن.

میلیشیا عێراقییەکان، لەژێر فشاری حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دەستوەردانیان لە شەڕی ١٢ ڕۆژە نەکرد.

سەرچاوە عێراقییەکان بە ڕادیۆی نیشتمانی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، ئەو میلیشیایانە زۆر ترسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هەیە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە لە ئێستادا لە سوپای عێراق بەهێزترن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، میلیشیاکان بە شێوەیەکی سەرەکی گوێ لە هێزی قودسی سوپای پاسداران دەگرن، کە چەکیان پێدەدەن و مەشقیان پێدەکەن و کەمتر گرنگی بە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدەن.

سودانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە زیادبوونی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ داماڵینی چەک لە هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە لەوانەش حزبوڵڵا، ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ڕایگەیاند” بارودۆخی عێراق جیاوازە لە لوبنان و هیچ لایەنێک ناتوانێت بەغدا بۆ شەڕ و ململانێ ڕابکێشێت”.

ئێران

ئیسرائیل

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 15 Today: 59 📊 Click Here