خوێندراوەتەوە: (1.7K)

پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و دەڵێن: “وەزیری تەندروستی بە ئێمە دەڵێت دامەزراندنی پزیشکان ڕاگیراوە لە کاتێکدا لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا بە فرمان و نوسراوی نهێنی زیاتر لە شەش کەسی سوری دامەزراندوە”.

سێ شەممە، ٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، پزیشکانی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە، بڕوانامەکەیان لە دەرەوەی وڵات وەرگرتوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ڕایگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە: “ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات کە ماوەی یەک ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاکردوەتەوە و دەرهێناوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا ئێمە چەندین جار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامەو یاداشتنامەمان هەبووە، بەڵام بەداخەوە وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک مافەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە”.

ئەو ٥٣ پزیشکە لە دەرەوە خوێندویانە و یەکسانکردنەوەی بڕوانامەیان ئەنجامداوە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانن، و ماوەی یەک ساڵە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی

پزیشکانی دانەمەزراو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 118 📊 Click Here