خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایدەکات، هەموو لایەنەکانی عێراق کۆدەنگیمان هەیە لەسەر ئەوەی پێویستە چەک لەدەرەوەی دەوڵەت و دامەزراوەکانیەوە نەمێنێت.

محەمەد شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دووشەممە ٣ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاند” پێویستە چەک لە دەرەوەی دەوڵەت نەمێنێت و گرووپەچەکدارەکان تێکەڵی دانەزراوە ئەمنیەکان بکرێن.”

وتیشی” چەکدانانی گروپە چەکدارەکانی عێراق پەیوەندی بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە هەیە لە خاکی عێراق، ئێمە لە ماوەی ڕابردودا کاری سەرەکیمان دروخستنەوەی عێراق بووە لەو کێشە و ناکۆکیانە لە ناوچەکە بوونی هەیە.”

سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتوو، باسی لەوەکرد هەڵبژاردن گرنگە و پێویستە عێراقیەکان بەشداربن بە تایبەتی گەنجان کە ٦٠٪ دەنگدەران پێکدەهێنن و بەرپرس دەبن لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانی داهاتووی وڵات، ئەگەر بە شداری نەکەن ئەوا دەبنە هۆکاری زیاتر بوونی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات.

سودانی جەختیشی کردەوە لەوەی ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکاتە مەترسیەوە و سەقامگیری سوریا لە ئێستادا لە بەرژەوەندی بارودۆخی ئەمنی عێراقدایە و وڵاتەکەی نایەوێت تێکەڵ بە هیچ شەڕوناکۆکییەکی وڵاتانی دراوسێ بێت.

محەمەد شیاع سودانی

گروپە چەکدارەکان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 574 📊 Click Here