وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر چونەسەر کەناڵی ئێن ئار تی هاتە دەنگ و دەڵێت” ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتەوە نییە.”
پێشه‌وا هه‌ورامانی، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند” ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوبۆته‌وه له‌باره‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رێزان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ قسه‌م كرد، هیچ هێزێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هیچ هێزێكی ره‌سمی حكومه‌ت نه‌چوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی.”
جەختیشیکردەوە لەوەی، ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتەوە نییە بەڵکو ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌و روداوانه‌ی تره كه رویانداوه كاتێك كه به میزاج و به ئاره‌زوی كه‌سێك هێرش ده‌كرێت.
پێشەوا هەورامانی وتیشی” ئه‌بێ موڕاعاتی ئێن ئاڕ تی بكه‌ین، چونكه ده‌كرێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا یان له‌به‌ر مه‌ترسی گیانی خۆیان كه ئه‌گه‌ر وا نه‌نوسن ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه به‌رنامه‌یه‌ك رابگرین، چونكه ئه‌وان پێشتر شه‌رمیان له‌وه نه‌كردوه كه كه‌ناڵیان داخستوه.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ٢ی تشرینی دووەم، كەناڵی ئێن ئاڕتی، بڵاویکردەوە” هێزێكی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە سەر کەناڵەکەیان و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی ماوەبەسەرچوو، بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.”
پێشەوا هەورامانی
کەنالێ ئێن ئار تی
