کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکرێنەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی ١ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە” ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان، دوای ٢٤ کاتژمێر لە تەواوبوونی هەڵبژاردن بڵاو دەکرێنەوە، واتە ئەنجامەکان کاتژمێر٦ـی ئێوارەی ڕۆژێک دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت”.
هەروەها کۆمسیۆن ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەم ساڵ بژاردەی نوێ زیاد کراوە کە چاودێران و نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان دەتوانن لە نێو بنکەکانی دەنگدان ئاگاداری ئەنجامی دەنگدان بن، ئەم بژاردەیەش لە پێناو زیاتر شەفافبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە.
” ئامێرەکانی دەنگدان ڕاپۆرتی تەواوی ئەنجامی بنکەکانی دەنگدان چاپ دەکەن و هەر ئەو کات دەخرێنە بەردەم نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاکان”( کۆمسیۆن رایگەیاند).
کۆمیسیۆن ئاشکرای کرد، دابەشکردنی کارەتهکان تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، تا ئێستاش زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کارتی نوێ چاپ کراون، لەو ژمارەیەش ٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزاریان دابەش کراون.
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٩ ی تشرینی دووەم بەڕێوە دەچێت، دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام دەدرێت”.
ژمارەی ئەو کارمەندە سەربازییانەی لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ١٢٤ هەزار و ٣١٢ کەسن، لە وەزارەتی پێشمەرگەش ١٤٥ هەزار و ٩٠٧ کەسن.
له ههموو عێراق به ههرێمی كوردستانیشهوه، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، کە ٢٠ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٧٧٣ کەسیان بەشداریی دەنگدانی گشتی دەکەن و ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩٨٠ هاووڵاتی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن.
بۆ ههڵبژاردنی ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ١١ ی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت ٣٨ پارتی سیاسی، ٣١ هاوپهیمانی و ٧٥ لیستی تاكهكهسی بهشداری له ههڵبژاردن دهكهن، ٧ هەزار و ٧٦٨ کەسیش لە هەردوو ڕەگەز، پێنج هەزار و ٥٢٠ پیاو و دوو هەزار و ٢٤٨ ئافرەتیش خۆیان کاندید کردووە.
ئەنجامی هەڵبژاردن
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
ژمارەی قەوارە
ژمارەی دەنگدەر
