رۆژنامەیەکی ناسراوی ئیسرائیلی ئاماژە بە مەترسیەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و ئاشکرای دەکات کە سوپای ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر ئەو گرووپە عێراقیانە.
ماڵپەری جورزالیم پۆست بڵاو یكردووتەوە، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل “مۆساد” و سوپای ئیسرائیل پێشبینی ده‌كه‌ن، میلیشیاكانی عێراق به هاندانی ئێران، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوەشکردووە، ئیسرائیل كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ره‌یه‌كی نوێ له عێراق بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت هۆشداریشی به حكوومه‌تی عێراق داوه.
” پێشبینی ده‌كرێت به هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له خاكی عێراقه‌وه، هێرش بكرێته سه‌ر ئیسرائیل و هاوشێوه‌ی هێرشه كتوپڕه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سەر ئیسرائیل”( جورزالیم پۆست ئەمەی بڵاوکردۆتەوە).
ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یش به هاندانی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، میلیشیاكانی عێراقن، وەک رۆژنامە ئاشکرای دەکات کە هەریەک لە كه‌تائیبی حــزبوڵای عێراق و بزووتنه‌وه‌ی نوجــبا.
پێشتریش هه‌ریه‌كه لەم دوو میلیشیایە هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام داوه‌و، هەر خۆشیان به‌رپرسیارێتیی چەند هێرشێکیان لە ئەستۆ گرتووه.
ئیسرائیل
عێراق
هێرشکردن
میلیشیا
