سەرخێڵ محمد
تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت
جیگری سەرۆکی حوکمەت وبرای حاکمی ئەمری واقیعی موتڵەقی سلیمانی دەڵیت ئۆپۆزسیۆن چیان کردوە زیاتر لەقسەی زل
ئەم قسەیە هەرچەندە مایەی پێکەنینە بەڵام راستیشە .
مایەی پیکەنینە چونکە ئیشی ئۆپۆزسیۆن نیە شت بکات ،ئیشی ئۆپۆزسیۆن تەنها ئەوەیە فشار بکات ،فشاری جدی لەسەر دەسەلات وە داوای لیپرسینەوەی بکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات بە راست کردنەوەی هەڵەکانی وە هەولیش بدات لە ریی زیاد کردنی متمانەوە زۆرینە بەدەست بهینیت
بەلام قسەکەی لەو روەوە راستە کە ئەسڵەن لەدوای ۲٠۱٤ ەوە هەر ئۆپۆزسیۆن نەماوە.
لە سایەی ئەم دابەشبونەی لایەنەکانی(ناڕازی ) وای لیهاتوەکە هیچ حیساب بۆ کەس نەکەن و ئەوەی بیانەویت دەیکەن و دەستیشیان خۆش بیت
تاوەکو ئەولایەنە نارازیانە ئاوا پەرتەوازە بن وبەرژەوەندی کەسی وحیزبی بخەنە سەرو بەرژەوەندی خەڵکی نارازی و تەنها هەولیان بۆ ئەوە بیت کەهەرلایەو چەند کورسیەکی پەرلەمانی دەستکەویت ،ئەوان بێ منەت تردەبن و خراپتریش دەکەن.
وە خەڵکی نارازیش زیاتر و زیاتر بێ ئومید دەبیت لەوەی کە هەلبژاردن ئامرازیک بیت بۆگۆرانکاری .
بۆیە دەبیت کۆتایی بەم گالتە جاڕیە بهینریت و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوی بەهیز دروست بکریتەوە
مادام لایەنەکانی نوینەرانی دەنگە نارازیەکان بەبیانوی جیا جیا ی نابەجێ ئامادە نین نە لەپیش هەڵبژاردن و نە پاش هەلبژارنیش یەک بگرن،ئیتر کاتی ئەوەیە دەنگدەرانی ئەو لایەنانە بۆ جاریکیش بیت سزایان بدەن و بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن ، بۆ ئەوەی لە ژیر شەقی زەمانەی بایکۆتی دەنگدەرانیان ناچاریان کەن بە لیک نزیک بونەوەو دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوی هەموو هیزو لایەنە نارازیەکان بۆ بەگژاچونەوەی ئەم دۆخە.
ئەگەرنا بارودۆخ ساڵ بەسال خرپتردەبیت و تۆی دەنگدەری نارازیش لە دەسەلات بەرپرسیاریت دەکەویتە ئەستۆ لەوەی کە هەیە
دەنگدان بەیەکێتی و پارتی دەنگدانە بە
1شەڕی برا کوژی
2دزینی داهاتی سەرزەوی و ژێرزەوی
3دانەمەزراندنی منالی هەژار
4دزینی مووچە
5نەمانی خزمەت گوزاری
6وێرانی کەرتی تەندروستی
7ئیفلیجی کەرتی پەروەردە
8هەڕاج کردنی خاک و وڵات
9دەربەدەرکردنی گەنجان
10زیندانی کردنی ڕای ئازادو دەنگیحەق
11وێرانی ڕێگاو بان و کۆڵانەکان
بەرهەم هێنانی کۆیلەی زۆر
لەدەستدانی کەرامەت و دین و دنیا
بەڵێ کە ئەمانەت پێ قبوڵە فەرموو دەنگیان پێبدە
