خوێندراوەتەوە: (107)

کاوان عەلی

میلەتێک هەیە بەناوی کورد کەمیلەتێکی دابڕاوە کە هەر لەسەرەتای پارچە پارچە کردنیەوە هەتا ئێستا دۆستێکی دڵسۆزی نەبوە بەڵام دوژمنی زۆری هەیە،
پارچە پارچە پکرا بە ناوی ڕێکەوتنێک کە تۆ نابێت هەرگیز سەربەخۆ بیت ، هەر پارچەیەکیشیان خستە بەردەمی گورکێک کە برسی بوە بە خوێنی کورد،
هەر تورک و فارس و عەرەب کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕق ئەستور دەبن بەرامبەر کوردی بێ کەس ،
میلەتێک کە دابڕاوە لە خاکی لە نیشتیمانی و لە ئاڵاکەی ،

هەر وەک چۆن لە ئێستا نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنەکان ،
ئەو حیزبانەی لە عێراق سەریان شۆڕکردوە بۆ میلیشیاکانی حەشد و بە ئەمری ئێران دەجوڵێنەوە ،وڵاتیان کاول کردوە پڕیان کردوە لە بێ یاسای و ناسەقامگیری ،ئەی ئەبێت میلەت و خەڵک چی بکەن ،باوەڕ بە چی بکەن کە گەندەڵی و دزی لە هەموو حیزبەکان هەیە ، دەنگ بدەن و دەنگ نەدەن ،هەر خۆیان دەردەچن …
دەنگدان(إنتخابات)تەنها (درۆیەکی دیموکراسی) لە پێناو ناساندنی درۆینەی هەبونی ئازادی و سەقامگیری و مافی مرۆڤ بە جیهان ، کە تائێستا ئەم شتانە تەنها بۆ دەسەڵاتداران و کوڕ و نەوەکانیان هەیە،..
ئایا تاکەی ئەم گەوجاندنە ؟؟؟
تاکەی ئەم درۆیە ؟؟؟
تاکەی خواردنی داهاتی گەل و قۆرغکردنی ؟؟؟
کوردەکانی ناوچە دابڕێنراوەکان ئەبێت تاکەی بە عەرەب بکرێن (تعریب) و مافیان نەبێت؟؟؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 968 📊 Click Here