خوێندراوەتەوە: (895)

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا ئاشکرایدەکات، بەرپرسان دڵنیاییان پێداون، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشتیان بۆ خەرج بکرێت.

هیوا سەمەد، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند” لەگەڵ بەرپرسان لەسەر هێڵین و بەڵێنیان داوە لە دوو رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا مووچەمان بۆ خەرج بکرێت.”

لەلای خۆشیەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە، باسی لەوەکردوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری دڵنیایی پێداین، کە چوارشەممە یان پێنجشەممە مووچەکەمان دابەش دەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٦٠ هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە، بەڵام لەگەڵ ناردنی مووچە لە بەغداوە مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

مووچەی مانگی هەشت

مامۆستای گرێبەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 2,639 📊 Click Here