خوێندراوەتەوە: (201)

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند ” لە سەرەتای کەمپی هۆلدا ٣١ هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی عێراقی لە ناو کەمپەکەدابوون، توانیومانە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە و لەسەر بڕیاری حکومەتی عێراق، ٢٩ جار پرۆسەی گواستنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆلمان ئەنجامداوە”.

دوو شەممە، ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیە عیراقیانەی لە کەمپی هۆلی سوریا کە تایبەتە بە خێزانەکانی داعش، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ” گەڕاوەکان پێکدێن لە ژن و منداڵ و گەنج و بەساڵاچوو، وە هەر کەسێک دەگەڕێندرێتەوە، دەبڕێنە سەنتەری ئەمەل، کە لەو سەنتەردا تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت بۆ ئاستی هەڵسەنگاندنی بیری توندڕەوی داعش لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی چاکسازیی ورددا، ئامادە دەکرێنەوە بۆ تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگە”.

کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە لایەن بەڕێوبەری خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە چاودێری دەکرێت، بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠١٩، نزیکەی ٧٠ هەزار کەسی تێدابوە و ئێستا نزیکەی ٥٠ هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە کە ژن و منداڵ و گەنج و بەتەمەنن، ئەو کەسانە خێزان و کەسوکاری داعشن.

کەمپی هۆل

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 237 Today: 1,285 📊 Click Here