خوێندراوەتەوە: (720)

لە شارۆچکەی پردی لە نێوان هەولێر و کەرکوک و هێڵی تەماسی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لافیتەکانی هەڵبژاردنی پارتی و هێزە کوردیەکان لێدەکەنەوە، کێشەکە پەرەدەسێنێت بۆ بارگرژی، لە کۆتایدا بە دەستوەردانی سوپای عێراق بارگرژیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٤ تشرینی یەکەم دۆخی شارۆچکەی پردێ تێکچوو، گرژییەکە کاتێک دروستبوو کە ژمارەیەك گەنجی توركمان بە ئاڵا و ئۆتۆمبێلەوە هەوڵیانداوە بچنە گەڕەكە كوردنشینەكانی ناحیەی پردێ و لافیتەی حزبە کوردیەکان و بەتایبەتی پارتیان لێکردۆتەوەو هاوڵاتیانی كوردیان ئیستیفزاز کردووە، پۆلیس هەوڵیانداوە رێگری لەدروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەنجانی کورد و تورکمان بکەن، بەڵام کۆنترۆڵی دۆخەکەیان پێنەکراوە.

بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە سوپای عێراق دەستوەردانیان کرد و لە بەشێکی زۆری شەقامە سەرەکییەکانی ناحیەی پردێ بڵاوەیان پێکراوە.

دوای رووداوەکە محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە پەیوەندی بە سەرکردایەتی پارتییەوە دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە شەوی ٢٤ ی تشرینی یەکەم بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی بەرەی تورکمانی چەند پەیوەندییەکی چڕی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی ئەنجامداوە و پەیوەندی بە فەرماندە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە کردووە لە پێناو هێور کردنەوەی دۆخەکە.

سەرەتای مانگی تەموزی ٢٠٢٥ بەهۆی گۆڕینی سەرۆکی شارەوانی پردێ کە کەسێکی کورد بوو بە کەسێکی تر، تورکمانەکانی ئەو شارە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و چەند رۆژی خایاند و داوای چەند پۆستی سەرۆکی شارەوانی شارەکەیان دەکرد، لە کاتێکدا پۆستەکانی شارەدێی پردێ، لە کۆی ١٧ پۆست تورکمانەکان ١٢ پۆستیان پێدراوە.

هەر لەو دەمەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە رێگای بەیانێکەوە پشتیگری خۆیان بۆ تورکمانەکانی دووپاتکردەوەو شارەکەیان بە تورکمانی ناوزەد کردو داوای پۆستی سەرۆکی شارەوانییان بۆ تورکمان کرد.

دوای چەند رۆژێک خۆپیشاندان و بارگژی لەلایەن پارێزگاری شاری کەرکوکەوە دۆخەکە بە کاتی کۆنترۆڵکرا.

لەو دەمەدا لەلایەن رای گشتی خەڵکی کوردەوە وا لێکدرایەوە کە بارگژییەکە بە دەستی دەرەوەو بە دیاریکراوی تورکیا بووە.

پردی

بارگرژی

کورد و تورکمان

تورکیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 2,690 📊 Click Here