لە دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە کۆچی دوای هونەرمەندی دیاری کورد ئەحمەد کایە، لە ئێستادا لە زێدی خۆی شەقامێک بە ناوی ئەو دەکرێتەوە،
ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شارەوانی پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان، کە شارەوانییەکە لە ژێر دەسەڵاتی ئاکپارتییە، بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی شەقامێکی گۆڕی بۆ شەقامی ئەحمەد کایا.
شارەوانییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە” خۆشحاڵن ناوی ئەحمەد کایا لە میدیات بە زیندووی دەهێڵینەوە کە بە هونەر و دەنگە ئیلهام بەخشەکەی لەنێو دڵی ملیۆنان کەسە.
ئاماژەبەوەشکراوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانییان ناوی شەقامی مێزارلیک/١ گۆڕاوە بۆ شەقامی ئەحمەد کایا.
ئەحمەد کایە هونەرمەندێکی دیاری کوردە، لە ساڵی ١٩٥٧ لە مەلەتی باکوری کوردستان لەدایک بووە، کایا لەلایەن نەتەوەپەرستەکانی ڕێگری لێکراوە و ڕێگری لێکرا گۆرانی کوردی بڵێتەوە.
دواتر هونەرمەند ئەحمەد کایا ڕووی لە فەڕەنسا کرد پاشان دوای ماوەیەکی کەم لەوێ لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆچی دوایی کرد.
باکووری کوردستان
ئەحمەد کایە

