سەرۆکی پێشوی گەورە شارەوانی مێردین، لەو دۆسیەیەی کە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی” دادگایی کرابوو، بێتاوان دەرچوو.
دانیشتنی تایبهتی دادگای باڵای تاوانەکانی ١٤ی ئەنقەرە بهبێ ئامادهبونی ئەحمەد تورک ئەنجامدرا، بەڵام پارێزەرەکانی له ڕێگهی ئۆنلاینهوه ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا بوون، لە کاتی قسەکردندا، دادوهر باسی لهوهكردوه، داواکاری گشتیی توركیا داوایکردوە ئەحمەد تورک سزا بدرێت “بەهۆی ئەو تاوانەی کردویەتی”، بەڵام پارێزەرەکانی ڕەتیان کردەوە و وتیان ئەحمەد تورک دادگاییکردنەکەی لەسەر بنەمای وتارێکی ساڵی ٢٠١١ نایاسایی بوە” و داوای بێتاوانییان کردوە.
له دانیشتنی دادگادا، بڕیارداوه كه لێدوانهكانی ئەحمەد تورک کەوتوەتە چوارچێوەی “ئازادی ڕادەربڕین”، بەهۆی ئەوەی بەڵگەکان ڕاست و دروست نەبون بێتاوان دەرچوه،.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کوردی باکوری کوردستانە و ساڵی ١٩٤٢ لە مێردین لەدایکبوە، لە هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانییەکان سێ جار وەک سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین هەڵبژێردراوە، بەڵام لە شوێنی قەیوم دانراوە و هەروەها ئەندامی شاندی ئیمرالییە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە.
ئەحمەد تورک

