خوێندراوەتەوە: (1.4K)

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، ڕاگەیاند”سەرۆکی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەیەوێت سود لە لاوازی حکومەتی سودانی وەربگرێت، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپاکەی لە عێراق”.

پێنج شەمە، ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە تۆڕی هەواڵی عێراقی وتوە، مانەوەی سوپای تورکیا هیچ پەیوەندیەکی بە بانگەشەیەوە نیە کە حکومەتی ئەردۆغان دەیکات بۆ بنبڕکردنی “تیرۆر”، بەڵکو پەیوەندی بە خواستی فراوانخوازی ئەردۆغانەوەیە و چاوەڕوانی دەرفەتە بۆ ئەوەی بجوڵێت بەرەو ئەو ناوچانەی پڕن لە نەوت.

١٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی تورکیا نوسراوێکی ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا کرد، تا ئۆپراسیۆنەکان لە عێراق و سوریا (هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان)، بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژبکاتەوە. یەکەمین جار لە ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٤، پەرلەمان مۆڵەتی بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە عێراق و سووریا دا، دواین جاریش لە ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ بۆ ماوەی دوو ساڵ، مۆڵەتەکە درێژکرایەوە.

حکومەتی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 2,737 📊 Click Here