خوێندراوەتەوە: (908)

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە کەمێک لەمەوبەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ٨ی مووچەخۆرانی هەرێم لە لەیەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ گەیشتنی نووسراوەکە بە وەزارەتی دارایی دەستکراوە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە راشیگەیاند” ئەگەر ئەمڕۆ بەهۆی کۆتاییهاتنی دەوام نەتوانرا پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە رێکارەکان تەواو دەبن وپارەکە دەنێردرێت”.

مووچە

عێراق

ئابووری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here