خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە توندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی و پارتی باسلەوە دەکات کە دوای ٣٣ ساڵ حکومڕانی ئەوان مووچەیان پێ‌نادرێت ئیتر داوای چی لە بەغدا دەکەن؟

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌ی، ڕایگەیاند” حکومڕانی کوردی ٣٣ ساڵه حكومڕانن به‌و هه‌موو داهاته‌ی كه له نه‌وتی بۆری و قاچاخ و له ده‌روازه سنوریه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كان ده‌سیان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌بێت ناتوانن موچه‌ی یه‌ك مانگ بده‌ن كه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكه”.

سەلاحەدین، توانای یەکێتی و پارتی دەخاتە ژێرپرسیارەوە دەڵێت” کە ناتوانن مووچە بدەن بۆچی باسی ماڵ جیایی دەکەن لەگەڵ بەغدا ئەوە چەند ساڵە نەتوانن مووچەی یەک مانگ بدەن.”

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتیشی” “كاندیده‌كانی ئێمه جێگه‌ی شانازین، مێژووی حزبه‌كه‌یان و خۆشیان شاهیدی ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكانی شاره‌زاو شیاو و ڕاستگۆ‌و ده‌ستپاك و بوێرن، پێویسته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش جیاوازییه‌كانی ئێمه‌و ئه‌وان ببینێت.”

سەلاحەدین بەهائەدین

هەرێمی کوردستان

یەکێتی و پارتی

مووچە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here