خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند” لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سوریا کۆبوونەوە و باسیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب کردوە.”

هەسەدە دووشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، لە بەیانامەیەکدا، بڵاویکردەوە” لیژنەیەکی سەربازی لە تەبقیە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سوریا کۆبوونەوە و تێدا باسیان لە نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان کردوە.”

ئاماژەبەوەشکراوە، هەر یەک لە گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود کە دانیشتوانەکانیان کوردن لە حەلەب باسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە جەختکراوەتەوە لەوەی کێشەی ئەو گەڕەکانە چارەسەر بکرێت و پارێزگاری لە گیانی دانیشتوانەکانیان بکرێت.

هەردوولا جەختیانکردەوە لەوەی، پێویستە ئاسایشی گەڕەکەکان پارێزراو بێت و بەڕێگەی مەدەنیانە ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت.

لەلای خۆشیەوە هەسەدە، چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سوریا ڕادەستکردوە کە بەهۆی گرژی و ناکۆکیەکانی ماوەی ڕابردو دەستگیرکرابوون.

هەسەدەش دەڵێت” ئەو هەنگاوەیان لە چوارچێوەی دانوستانەکانە و هێشتا ئەوان بەردەوامن لەسەر هەموو هەوڵ و کارەکانیان بۆ پارێزگاری کردن لە گیانی هاوڵاتیان و ناوچەکانیان.”

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە، بەهۆی هێرشی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دوو کەس شەهیدبوون و ٦٠ کەسی دیکەش بریندارن.

گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب

هەسەدە

حکومەتی کاتی سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here