خوێندراوەتەوە: (980)

لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروووی عێراق، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا هاوسەرگیری بە ڕێژەی ٨١٪ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوەو تەڵاقیش بە ڕێژەی ٨٪ بەرز بووەتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، دادگا مەدەنییەکانی پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی ٤٠ هەزار دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەیان تۆمارکردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی دادوەری بڵاویکردۆتەوە، کۆی گشتی ژمارەی هاوسەرگیری تۆمارکراو لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ٣٠ هەزار و ٢٠٥ هاوسەرگیری، بەغداش لە پێشەنگی لیستی پارێزگاکاندایە کە چوار هەزار و ٣٠٧ هاوسەرگیری تۆمارکراون لە دەڤەری ڕوسەفە. نەینەوا بە سێ هەزار و ٦٩٨ هاوسەرگیری لە پلەی دووەم و بەسرە بە ٢ هەزار و ٦٠٩ هاوسەرگیری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

ئاماری ئەنجومەنەکە دەریدەخات کۆی گشتیی تۆمارکراوەکانی تەڵاق گەیشتووەتە شەش هەزار و ٧١٩ حاڵەت، بەغدا لە پلەی یەکەم و کەرخ هەزار و ٢٩٥ حاڵەت و ڕوسافا ٨٨٠ حاڵەت و بەسرە بە ٨٤٠ حاڵەت لە پلەی دووەمدایە.

عێراق

هاوسەرگیری

تەڵاق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 198 📊 Click Here