خوێندراوەتەوە: (1.3K)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاشكرایدەکات لەسەرەتای دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە تا ئێستا ٤٠٠ پێشێلکاری تۆمارکراون.

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆن، ڕایگەیاند” لە سەرەتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، کۆمیسیۆن نزیکەی ٤٠٠ پێشێلکاری کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکانەوە تۆماركردووە، کە زۆربەیان لەبارەی دانانی ریکلام بووە لە شوێنە رێگەپێنەدراوەكان یان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی وەزیفی.”

ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، ئەو سزایانەی سەپێندراون زیاتر سەپێچی دارایی بوون لە دوو ملیۆنەوە بۆ دە ملیۆن دینار بووە، کە بەرزترین سزای داراییە کە تا ئێستا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دووبارەکردنەوەی پێشێلکاری لەلایەن کاندیدەکانی هەڵبژاردن یان سەلماندنی بەڵگەی کڕینی كارتی دەنگدان دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی كاندید لە كێبڕكێی هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ کڕین یان لەناوبردنی کارتی دەنگدەران بە تاوانێکی مەترسیداری هەڵبژاردن دادەنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 198 📊 Click Here