ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لە درێژەی بانگەشەی حیزبەکەی ڕایگەیاند” یەكێتی و پارتی هەر كەسێكیان ناردووەتە بەغداد كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی خۆی كردووە.”
سڵاحەدین بەهادین لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە قەزای قەچمچەماڵ دەڵێت” یەكێتی و پارتی بەو هەموو پۆستە باڵایانەوە لە بەغداد هەیان بووە، نەیان توانیوە كێشەو گرفتە سەرەكیەكانی میللەتەكەمان چارەسەر بكەن و خزمەتی پێویست بەهاوڵاتیانی هەرێم بكەن.”
جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو دوو حیزبە هەر كەسێكیان ناردووەتە بەغداد وەك میوان بوەو كاری بۆ پڕكردنی گیرفانی و بەرژەوەندی حزبی كردووە بەڵام حیزبەکەی خۆی کاری لەو شێوەی نەکردوە.
بەڵێنیشیدا، چۆن لە ڕابردوودا لەقۆناغە هەستیارو چارەنووسسازەكاندا داكۆكیكاری مافی سەرەكی خەڵك و خاك بوون، لە داهاتووشدا بەزیادەوە بەردەوام دەبن، بۆ ئەم مەبەستەش شەرم ناكەین و لەسەر هەموو ئاستەكان داوای پشتگیری لە هاوڵاتیان دەكەین و شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەك بۆ سەرخستنیان.
سەڵاحەدین وتیشی” یەكگرتووەكان سەركەوتووبن لە پاراستنی ئەخلاق و بەها باڵاكان لەڕێگەی ڕاگەیاندن و پەروەردەیەكی دروست وە نوێنەرەكانمان لەپەرلەمانی عێراق و هەرێمیش بەتایبەتی داكۆكیكاری سەرسەختی پاراستنی بەها باڵاكان بوون.
سڵاحەدین بەهادین
یەكێتی و پارتی
