قوبادی جەلیزادە شاعیری گەورەی کورد کە جیا لە نوسین پیشەی دادوەریشە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی کە خۆی بە ئەندامی یەکێتی نووسەران و یەکێتی دادوەرانی کوردستان و یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان نازانێت.
ناوبراو هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم سێ رێکخراوە بێدەنگبوون بۆ داکۆکای لە مافی ، لەبەرامبەر چەند بڕیارێک کە بە ” ناحەق ” بەسەریدا سەپێندراوە.
دەقی نوسینەکەی قوبادی جەلیلیزادە:
1-لەساڵی 2015 کە یەکێتی نوسەران بێدەنگ بوو و بە هاوارمەوە نەهات ، کاتێ لەسەر بڕیاری لیژنەی ئەوقافی پەرلەمان کۆمەڵەشیعری ” ستیانی بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە ” دەستی بەسەردا گیرا و داواکاری گشتی منی دا بەدادگا، ئەمەش لە سۆنگەی ئەوەوە کە دوو مامۆستای ئایینی لە گوتاری هەینیدا تەکفیریان کردم، ئیدی لەو دەمەوە خۆم بە ئەندامی یەکێتی نووسەران نازانم.
2-بەر نزیک چواردە ساڵێک ، لەسەر گوتاری( بێدادی لە خانەی داد) دا و، لەبەر سێ ڕۆژ مانگرتنم لەسەر دابەش کردنی نادروستی کورسی دادوەری لە سەرۆکایەتی پێداچوونەوەی سلێمانی ، بە بڕیارێکی ستەمکارانەی دەسەڵاتی دادوەری لە سلێمانییە گواسترامەوە بۆ چەمچەماڵ و بێدەنگبوونی یەکێتی دادوەرانی کوردستان و یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان،لە ڕاست ئەو بێ دادییە، ئیدی لەوساوە خۆم بە ئەندامی ئەو دوو ڕێکخراوە نازانم.
نەمری بۆ وشەی ئازاد و بوێر
سەرکەوتن بۆ دادپەروەریی
شاعیر
هەرێمی کوردستان
