خوێندراوەتەوە: (1.4K)
کاندیدێکی هاوپەیمانی سەروەری نیشتمانی سەر بە خەمیس خەنجەر بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.
کاندیدێکی هاوپەیمانی سەروەری نیشتمانی سەربە خەمیس خەنجەر بە ناوی (سەفا مەشهەدانی ) کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدادیە لە ناوچەی تاڕمییە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیا عێراقییەکان ئەو پرۆسەی كوشتنە لەکاتی سەردانێكی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە ڕوویداوەو بە یەكەم پرۆسەی كوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.
بە پێی زانیارییەکان یەکەمجار نییە هەوڵی تیرۆركردنی (سەفا مەشهەدانی) دەدرێت، ناوبراو لە ڕابردوودا بەهۆی لكاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە بەسەختی بریندار دەبێت و هەردوو قاچی لە دەستدەدات.
کاندید
گیان لەدەستدان
عێراق
