خوێندراوەتەوە: (8.8K)

داریان سامان

کاتێک دەچیتە سەر سندوقی هەڵبژراندن ئامان
تاوانەکانی جووت بنەماڵەت بیر بێت ، تاوانەکانی دژە تیرۆر و پاراستن و هێزی تایبەت و ملیشاکانیان و هێزی سەرانە وەرگرتان لە بیر بێت

بیرت نەچێت ، کێشەی مووچە هەر وەک خۆی وایە هیچ چارەسەرنەکراوە لە سایەیی یەکێتی و پارتی دز

بیرت نەچێت، هاوین گەرمە و کارەباش نیە، هاوین گەرمە و ئاو نیە و کوڵاوە لە ناو تەنکی
سەربانەکەتاندا

بیرت نەچێت، زستانیش ساردە و هەر چاوەڕێی ئەمڕۆ نا بەیانی بەرمیلە نەوتەکە دێت و نەهات

بیرت نەچێت، کاتێک داوای مافی خۆت دەکەیت لەسەر شەقام چۆن وەڵام دەدرێیتەوە یان بە شەق یان بە فیشەک وەڵامت دەدرێیتەوە

بیرت نەچێت، داهاتی سەرزەوی ژێر زەوی و سنور و بازگەکان و باج و سەرانە و داهاتی فەرمانگەکان بۆ تۆ نیە مافی تۆ نیە بۆ دزەکانی ناو دوو بنەماڵەیە

بیرت نەچێت، ئاوڕێک لە چواردەوری خۆت بدەوە بزانە گەنجان میللەت کوان بەرەو کوێ ڕۆشتن لە داخی ئەو بار و گوزەرانەی ئەوان بۆ خەڵکیان دروست کردوە

بیرت نەچیت، مووچەکانی خۆیان زەبەلاحن، لە بغدادەوە یەن بەڵام تۆ داوای مووچەی بغداد بکەیت کوردپەروەر و نیشتمان پەروەر نیت، هێشتا تێر خواردنیان نیە و هەر دەدزن

بیرت نەچێت ، شەهیدانی ١٧ ی شوپات و ڕۆژانی دواتر چ تاوانێکیان هەبوو
شەهیدەکانی خۆتان بیر نەچێت ، ئەی سلێمانی وگەرمیان ئەی سیدسادق و شارەزوور و کۆیەو ڕانیە و قەڵادزێ

بیرت نەچیت ، شەهید ڕێژوان و سرکێو و شێرزاد و ئومێد و بیلال و گەرمیان و محمد و هەردی و سەربەست و هیوا و ئاکۆ و شڤان و ئەدهەم و هەرێم جبار و ئاکار دوو مێرمناڵەکەی سید صادقت بیر نەچێت ، کێ و کێ ترم لەبیر بێت تۆ لە بیرت نەچيت

بیرت نەچێت ئەو دەسەڵاتە بنەماڵەییە هەر ئەوەی سی سێ ساڵ پێش ئێستایە بە دەنگ دانت بە پارتی و یەکێتی و هاوئاوەزەکانیان واتە چاڵ هەڵکەندن بۆ نەوەکانی داهاتووت

ڕەنگە نەوەکانی تۆ یان لەسەر شەقام دەستڕێژی گولەیان لێ بکرێت، لە کاتی داواکردنی مافی خۆیاندا، یاخود ڕووبەڕی مەرگی ڕێگای هات و نەهاتی کۆچ و پەنابەری ببنەوە

بیرت بێت، ئەمڕۆ خۆیان بە سەرکردەی ئێمە دەزانن ، سبەیش مناڵە نازدارەکانیان خۆیان بەسەرکردەی مناڵە بێ نازەکانی ئێمە بزانن

بیرت نەچێت، دزو گەندەڵی سی سێ ساڵەیان

بیرت نەچێت، تاوان و سیناریۆی هیچ پووچیان

بیرت نەچێت، کێ لە زیندانی ئەوانەو کێ ئازادە

بیرت نەچێت، کوا یاسا و دادگا و حاکمیان.
بیرت نەچێت، شێروان شێروانی بێ تاونە بەڵکو تەنها ڕقی گڵاوی مەسروورە لە شەهامەت وئازایەتی شێروانەکەمان

بیرت نەچێت سلێمان ئەحمەدیش هەر ڕۆژنامەنووسە نە بکوژە و نە تاوانبار و نە دزە
بیرت نەچیت، کێ خاوەنی ماڵ و موڵک و ڤێلایە و کێش کرێچی و سەرگەردانە

زمناکۆ بە بیر خۆتان بهێنەوە ، چیرۆکی ئەو بۆ مناڵەکانی باس بکە چۆن بە قۆناغە تفەنگ لێیان دەدا ، هەرچەندە بریندار بوو لە بەردەم لقی
چواری پارتی ناشەریفی کوردستان

بیرت نەچێت ، مامۆستا هێرش بۆ شەهید کرا ئەی مامۆستا جیهان تاوانی چی بوو؟

بیرت نەچێت ، ڕۆڵەکانی تۆ ڕەنگە قەڵەم بە دەست بن لە پاشە ڕۆژدا وەک سەردەشت و ئومێد پەڕۆشكی و سۆران و کاوە و وەداد و شوکری ئامێدی و عبدالستار و بکر فرج کێ و کێ ترم بیر بێت تۆ لە بیرت نەچێت

بیرت نەچێت ، پەرلەمانی کوردستان چی پێ کراوە و چی پێ دەکرێت

دەی کەواتە پەرلەمانم بۆ چیە (…) ئەوان بە دزی دەستان پێ کرد کارەبایان دزی پاکەتیان دزی هەی سەد رەحمەت لە ووتەیەت کاکە سەردار خاوەنی ووتەی ( وام ئەزانی ڕادیۆیە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 1,253 📊 Click Here