خوێندراوەتەوە: (1.3K)
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات کە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت، جارێکی دیکە نوێدەکرێتەوە.
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند” هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە و ڕۆژانەش بەرهەمهێنان زیاد دەکات”.
جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێـمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
وتیشی” ڕێككەوتنەكەی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ نەوت، تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە جارێکی دیکە ڕێککەوتنەکە نوێ دەكرێتەوە”.
سۆمۆ
نەوت
ئابووری
