خوێندراوەتەوە: (1.2K)
پێکانەکانی بارسێلۆنا بەردەوامە، لە کاتێکدا یانەکە بەیانی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی تووشی پێکانی ماسولکەکانی بووە، ئەمەش ئەگەری هەیە بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە کە یاریزانەکە تا چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، تەنها ئاماژەی بەوەکردووە، “ماوەی چاکبوونەوە بەندە بە بەرەوپێشچوونی پێکانەکەی”.
بەڵام رۆژنامەی مۆندۆ ئاشکرایکردووە، لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی و بەشداری کلاسیکۆش ناکات و نزیکەی چوار بۆ شەش هەفتە دووردەکەوێتەوە.
