خوێندراوەتەوە: (1.5K)

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانکۆلاینی بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی راگەیاند.

ئارام ئەحمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، سێشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند.

سەبارەت بە وەرگرتنی خوێندکاران، ئارام ئەحمەد باسی لەوەکرد، ئەم ساڵ ٩٧٪ خوێندکار وەرگیراون کە کۆی ژمارەی دەرچوان زیاتر لە ٥٧ هەزار بوون و ئەوانەی وەرگیراون لە ٥٠ هەزار کەس زیاتر بوون.

وتیشی” ١٥ هەزار کورسی لە دەرەوەی پلانی خوێندن وەرگیراون لە کاتێکدا توانای زانکۆکان بۆ وەرگرتنی خوێندکاران تەنها ٣٠ هەزار خوێندکارە.”

جەختیشی کردەوە، لەوەی وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرە بۆ ئەوەیە قوتابیان و خوێندكاران لە خوێندن و دەرفەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە بێبەش نەبن و ستەم لە هیچ قوتاببیەك نەكراوە و دادپەروەرانە كارەكان كراون.

لەم لینکەوە ئەنجامی زانکۆلاین بزانە:

زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 1,262 📊 Click Here