بڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی ناردنی پارەکەی هەرێم واژۆ بکات، لە هەمان کاتدا، بەغدا ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
میدیاکانی نزیک لە حکومەت دووشەمە ١٣ی تشرینی یەکەم بڵاویانکردوە” ڕۆژانی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی مووچە دەدرێت، جارێ هیچ دڵنیایەک نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم هەفتەیە مووچە دەنێرێت.”
بە گشتی زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە سەرۆک وەزیرانی عێراق سبهی وەزیری دارایی ڕادەسپێرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان دەڵێت” ١٢٠ ملیارەکە ئامادەیە، تەنانەت ١٢٠ ملیاری مانگی نۆش ئامادەیە بەڵام چاوەڕوانی بەغداین بۆ ناردنی.”
هاوکات، هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاوی کەوت بە وەزیرە کوردەکان و بەشێوەی زارەکی بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی پێدان.
مووچەی هەرێمی کوردستان
هەرێمی کوردستان
