خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئاگربەستی غەززە لەلایەن هەر یەکە لە ئەمەریکا، قەتەر، تورکیا میسر، لە شرم شێخ واژۆ کرا، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت” کاتی ئاوەدانکردنەوەی غەزەیە.”

دۆناڵد تره‌مپ، دووشه‌ممه ١٣ی تشرینی یەکەم، له‌په‌راوێزی واژۆكردنی پرۆژه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شه‌رم شێخ رایگه‌یاند” ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ واژۆ كراوه “مێژوییه”، جهنگهكەی غەزە كۆتایی هات و له‌ئه‌مڕۆوه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه ده‌ستپێده‌كات.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕه‌نگه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه قورسترین قۆناغە تا ئێستا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌ربڕی كه به‌شداربون له گه‌یشتن به‌م ڕێككه‌وتنه.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لووتکەی شرم شێخ لە میسر بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی زیاتر لە ٢٠ وڵات لە نێوانیاندا فەرەنسا، تورکیا، ئوردن، ئیتاڵیا، بەریتانیا، میری قەتەر لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەریوە چوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە دەلێن” تاوەکوو ئێستا ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەسی دیکەش برینداربوون. کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵن.”

حەماس

ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,608 📊 Click Here