خوێندراوەتەوە: (1.3K)

هێزەکانی سوریای دیموکرات و و پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریا تەوەری سەرەکی گفتوگۆی ئەمڕۆی نێوان وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیا و سوریا بوون.

ئەمڕۆ، ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، شاندێکی حکومەتی کاتی سوریا کە پیکهاتبوو لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری، حسێن ئەلسەلامە، سەرۆکی هەواڵگری سوریا گەیستنە ئەنکارا و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت کۆبونەوە، بە پێی زانیاریەکانی میدیای تورکیا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بە هێزەکانی سوریا و پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریا بوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پەیوەندیەکی بەهێز لە نیوان دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریادا هەیە و ڕۆژانە بەرپرسانی تورکیا لێدوان دەدەن کە پێوسیتە هێزەکانی سوریای دیموکرات چەک دابنێن و بچنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سوریاوە، و حکومەتەکەی ئەحمەد شەرعیش سورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ١٠ ئازار، شەوی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی، ڕایگەیاند گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی شام بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی سوریا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,857 📊 Click Here