خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئاشکرایدەکات، چەند گروپێکی چەکداری کار بۆ لاوازكردنی سەروەری عیراق دەكەن .

تۆمی پیگۆت، ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی یەکەم لە پڵاتفۆڕمی ئێکس بڵاوی کردوە، وڵاتەکەی پەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ فشار خستنە سەر ئێران و کەمکردنەوەی هەژموونی ئەو وڵاتە و مەترسییەکانی لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەریەك لەكەتیبەكانی حیزبوڵاو عەسایبی ئەهلی هەق كار بۆ لاوازكردنی سەروەری عیراق دەكەن بە پاڵپشتی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران.

هەر لەوچوارچێوەیەدا جۆ ویلسۆن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان داوای لە ئیدارەی ترەمپ كرد فەیلەقی بەدر و هادی عامری و بانكی رافیدەین بخاتە نێو لیستی ئەو لایەنە عیراقیانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون.

ئەمریکا و عێراق

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 1,360 📊 Click Here