خوێندراوەتەوە: (1.3K)
دەزگای فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سیلیڤری ئیستانبوڵ هەژاندووە.
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ، دەزگای فریاکەوتن و کارەساتەکانی تورکیا دەسەڵاتەکە ڕایگەیاند “بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دەریای مەڕمەڕە ڕوویداوە کە ٢٧ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە”، ئاماژەی بەوەشکردووە “بومەلەرزەکە کاتژمێر ٧:٣٣ خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی دارایی و مرۆییەوە بەدەست نەهاتووە.
تورکیا
بوومەلەرزە
