خوێندراوەتەوە: (1.4K)
دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمی یونس عومەر عەلی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری دوو فیشەک لەسەر جەستەی هەیە.
ئەمڕۆ ٨تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ تەرمی یونس عومەر بە کوژراوی لە گوندی بادەڵانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان دۆزرایەوە، یونس سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە ماڵ چوبوە دەرەوە و نەگەڕابۆوە کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و باوکی پێنج منداڵە.
یونس عومەر عەلی پیشەی کاسبکاربوە و خەڵکی گوندی سوراوە و دانیشتوی قەزای پێنجوێن بوە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ڕوداوەکە لە لایەن پۆلیسی قەزاکەوە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا نەکراوە.
پێنجوێن
