خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بە هۆی کونبوونی بەلەمەوە لە ئاوی فەڕەنسا ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاودا گیریانخواردووە و لەلایەکی تریش نزیکەی ٢٠ کۆچبەری دیکەش لە سنووری یۆنان ڕزگارکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەنج پشدەری، چالاکوانی کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند” ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ویستوویانە بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن لە ئاوی فەرەنسادا بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن”.

لە لایەکی دیکەشەوە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بەلەمێک بەڕێکەوت و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە نزیک دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە وەرگەڕا و کۆچبەرێک گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشیکردەوە کە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێکلی کۆچبەران لە نزیک دورگەی لێسبۆس ١٧ کۆچبەریان ڕزگار کردووە و تەرمی کۆچبەرێکی ژنیشیان دۆزیوەتەوە، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکانیان ئاشکرا نەکردووە.

دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٣ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە شاری کریت کە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگە و دوورگەی بچووکی گاڤدۆس، بەڵام پار ژمارەیان ٤٩٣٥ کۆچبەر بوو.

کۆچبەر

فەرەنسا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 225 📊 Click Here