خوێندراوەتەوە: (847)

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند” لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گفتوگۆیان بارەی بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچەکە كردوە.”

مەزڵوم عەبدی، ئەمڕۆ دوشەممە ٦ی تشرینی یەکەم لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە” لەگەڵ ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ژمارەیەك بابەتیان تاوتوێ کردوە، کە ئامانجیان پشتیوانی تەواوكاری سیاسییە لە سوریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات، لەگەڵ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ هەمو پێکهاتەکانی گەلی سوریا و زامنكردنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچەکەدا.”

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەشكرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و باڵیۆز باراک رۆڵێکی راستگۆ و کاریگەریان گێڕاوە بەرامبەر گەلی سوریا لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گەیشتن بە داهاتویەکی باشتر بۆ سوریا و هەمو سوریاییەکان.

دەشڵێت” ئێمە پابەندین بە ئامانجەکەمانەوە کە خۆی لە سوریایەكی یەکگرتو بۆ هەمو سورییەکان دەبینێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەبارەت بە هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، ڕێگاکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، ڕێخۆشکەریی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان، تەوەری کۆبونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و شاندە ئەمریکیەکە بووە.

مەزڵوم عەبدی

کورد لە سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 1,727 📊 Click Here