خوێندراوەتەوە: (1.3K)

میدیایەكی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا ئاشکرایدەکات، كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەعێراق دەبێتە هۆی هەڵكشانی هەژمونی ئێران لە عێراق.

كەناڵی فۆكس نیوز یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە” چونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كەڵێنێكی گەورەی ئەمنی دروستدەبێت بە تایبەتیش لەپرسی توانا هەواڵگری و تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەكان كە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكانی داعش لەعیراق دەستەبەركردون.”

کەناڵەکە دەڵێت” هەركاتێك ئێران دركی بەبۆشایی لەناوچەكەدا كردبێت پڕی كردوەتەوە هەر وەك دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان لەرێگەی هاوكاریكردنی بزوتنەوەی تاڵیبان و لەعێراقیش پشتیوانیی میلشیا شیعەكانی كردو،”

لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئەوەی ئاشكراکردوە، کشانەوەی ئەمریکا دەرفەت بۆ جموجۆڵی بەرفراوانی گروپە شیعەكانی سەر بە ئێران دەڕەخسێنێت و ئەوەش نیگەرانی هێزە كوردی و سوننەكانی لێدەكەوێتەوە .

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزە شیعەکانی عێراق بە بەردەوامی داوای کشانەوەی ئەمریکا دەکەن و فشارێکی زۆریش لە ئێرانەوە هەیە بۆ ئەو بابەتە، بەڵام لە بەرامبەردا ئەمریکا بە چەند لێدوانێکی جیاواز کشانەوەی لە عێراق ڕەتنەکردوتەوە بەڵکو دەلێت” هەماهەنگی نێوانیان لەگەڵ عێراق بۆ شێوازێکی جیاوازی ستراتیژی دەگۆڕن و هاوکاری نێوانیان بەردەوام دەبێت.”

ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراق و ٩٠٠ سەربازی لە سووریا هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا.

هێزەکانی ئەمریکا

عێراق و ئەمریکا

کورد لە عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 496 📊 Click Here