بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ئەم هەفتەیە هاوشانی مووچەی فەرمانبەرانی میلاک و خانەنشینان، مووچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ” پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی تەموز لەم هەفتەیەدا ئەنجام دەدرێت. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی میلاک و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان”.
وتیشی” مووچە مامۆستایانی گرێبەست مانگانە نزیکەی ١٩ ملیار دیناری تێدەچێت”.
پێشتر لە رێککەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست. دواتر لە ٢٦ی ئەیلولی هەمان ساڵدا، وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر گرێبەستی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ کرد، کە لە ١ی ئەیلولەوە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە حیساب دەکرێن.
مووچە
ئابووری
مامۆستایان
