خوێندراوەتەوە: (1.0K)

هەینی ٣ی تشرینی یەکەم، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای پاراستنی پاكێتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات.

نوری مالیکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە” هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە، ئەمەش رۆژێکی گەورەیە لە پێشبڕکێی کارکردن و کێبڕکێ بۆ پێشکەشکردنی باشترین کاندیدەکان.”

سەرکردە شیعەکە، داواشی لە تەواوی لیست و کاندیدەکان كرد کێبڕکی ئەرێنی بكەن، جەختیشیکردوەتەوە لە پێویستی پاراستنی پاكێتی هەڵبژاردنەکان و خراپ بەکارنەهێنانی سامان و تواناكانی دەوڵەت.

داواشی لە هاوڵاتیان كرد وەك ئەرك بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، هەڵوێستی توندیشیان هەبێت بەرامبەر هەر هەوڵێكی كڕینی کارتی دەنگدان.

ئەمە لە کاتێکدایە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکردوە بڕیارە هەڵبژاردن لە ١١ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت،

هەڵبژاردنی عێراق

نوری مالیکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 876 📊 Click Here