خوێندراوەتەوە: (1.8K)

سەروین سامی

لە عێراق بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە کاتی دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆمەڵێک دەموچاوی نەناسراو دەبینین وەکو پاڵەوان و شۆڕشگێڕ نمایشی خۆیان دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەلایەن حیزبەکانی سەر بە دەسەڵات کۆمەڵێک کاندیدی بێ ئەزموون خۆیان پاڵێورابوو بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان کە دوورن لە هەموو ئەزموونێکی سیاسی و نەبوونی بڕوانامەی پێویست بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان کە دیارترینیان (بێژەری کەناڵەکانی سەر بە دەسەڵات و ڕۆژنامەنووسی قەڵەم فرۆش و گۆرانیبێژ و ئەکتەری کۆمێدیا) بوون.

پارتەکانی دەسەڵات بە پلانێک وایان لە هاوڵاتیان کردووە کە سارد ببنەوە لە چوون بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و بێ ئومێد بوونیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە کۆمەڵێک کاندیدی بێ ئەزموون لەلایەن حیزبەکانەوە هەڵبژێردراون بۆ پێشڕەوی کردنی هاوڵاتیان و گاڵتە کردن بە پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان،هەر بەو پلانە دەسەڵاتی کوردی وای لە دەنگی ناڕازی کردووە کە هیچ هیوایەک لەسەر هەڵبژاردنەکان هەڵنەچنن.

هەر لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆمەڵێک هەڵمەتی دژ بە یەک دەبینین کە لەلایەن حیزبەکانەوە بەرامبەر بە یەکتر دەکرێت.ئەم هەڵمەتە دژ بەیەكانه، وەک تەشیهر ناوزڕاندن و شکاندن و یەکتر نابووتکردن و تۆمەتبار کردنه، پێچەوانەی بنەماکانی دیموكراسییه.

پێویستە خەڵکی ناڕازی کوردستان پەند لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو وەربگرن و هەمان هەڵە دووبارە نەکەنەوە کە لە پێشووتر کردوویانەوە،پێویستە کاندیدێک هەڵبژێرن کە بتوانێت داکۆکیکەری دەنگی دەنگدەرەکانی بێت و بە عەقڵ و لۆژیکەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و کەسی شیاو و شایستە هەڵبژێرن بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.

By Razhan Ahmed

من ڕاژان ئەحمەد بەکالۆریۆسم هەیە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی.نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای ناونیشان. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Nawnishan's website.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 1,860 📊 Click Here