خوێندراوەتەوە: (1.0K)

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ بازرگانی مادەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیییان دەستگیرکردووە، کە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە.

دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە رەسافە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایدەکات کە بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا دەستیان بەسەر بڕی ٥٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گرتووە و ٢١ بازرگانی نێودەوڵەتی و ناوخۆی دەستگیرکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ورد و چۆنایەتی کە لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی دادوەریدا ئەنجامدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەگوێرەی ئەو بڕیارانە ئەنجامدراون کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند لە دۆسیەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی دەرچووە.

ئاشکراشکراوە کە ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆدا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری تیرۆر کراوە، جگە لە تۆمەتبارانی (کوشتن و دزی)، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت لە ناوچەکانی (شوعلە، سەلامیە، ئەبودەشیر، ئەلبویس، مەحمودییە).

مادەی هۆشبەر

عێراق

هێزە ئەمنییەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here